رووداو دیجیتاڵ
لەسەر ئاستی خانمان جانین مایری خانمە پایسکیلسواری ئەڵمانی و لەسەر ئاستی پیاوانیش، مانوێل سێنی پایسکیلسواری ئیتاڵی، پلەی یەکەمی پێشبڕکێی دۆڵی ئەفسانەیی ئۆیتزیان بەدەستهێنا،
زیاتر لە 4300 پاسکیلسواری پیاو و ئافرەت بەشدارییان لە 42ـەمین وەشانی پێشبڕکێی پاسکیلسواریی دۆڵی ئەفسانەیی ئۆیتزیان کرد، کە لە شاری سۆلدن لە نەمسا بەڕێوەچوو.
جانین مایر، ریکۆردی پێشبڕکێی خانمانی شکاند دوای ئەوەی توانی ماوەی پێشبڕکێیەکە بە 7 کاژێر و 27 خولەک و 47 چرکە ببڕێت.
مانوێل سێنی ئیتاڵیش لە پێشبڕکێی پیاوان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کاتێک توانی ماوەکە بە 6 کاژێر و 49 خولەک و 18 چرکە ببڕێت.



