Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

وەرزش27-05-2026

یانەی ریال مەدرید رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەکەی راگەیاند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سپۆرتس

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

تاگەکان

یانەی ریال مەدرید, هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەی ریال مەدرید, فلۆرێنتینۆ پێرێز, ئینریکێ ریکێلم

بابەتی پەیوەندیدار

نامۆ فازڵ: بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانیم گوت بەخوا قەت کێشەم لەگەڵ تۆ نابێت
وەرزش26-05-2026

نامۆ فازڵ: بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانیم گوت بەخوا قەت کێشەم لەگەڵ تۆ نابێت

بۆ ئەم درێسە لەدایکبووم; کانسێلۆ تکای مانەوە دەکات
وەرزش26-05-2026

بۆ ئەم درێسە لەدایکبووم; کانسێلۆ تکای مانەوە دەکات

دوایین رۆژی پێپ گواردیۆلا لە یاریگای ئیتیحاد
وەرزش26-05-2026

دوایین رۆژی پێپ گواردیۆلا لە یاریگای ئیتیحاد


رووداو دیجیتاڵ

لە هەنگاوێکی مێژوویدا کە کۆتایی بە دوو دەیە لە باڵادەستیی رەهای فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ئێستای یانەکە دەهێنێت، لیژنەی هەڵبژاردنی یانەی ریال مەدری ئاشکرایکرد، رۆژی 7ی مانگی شەشی ئەمساڵی، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەکە دەستنیشانکردووە.


هەڵبژاردنەکە، رکابەریی راستەوخۆ لە نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ئێستای یانەکە و ئینریکێ ریکێلمی بزنسمانی ئیسپانی بەخۆوە دەبینێت.

ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دەڵێ، "لیژنەی هەڵبژاردن رەزامەندیدا لەسەر دەنگدان لە کاژێر 9ی بەیانییەوە تاوەکو کاژێر 21:00 بەشێوەی بەردەوام و بەبێ راوەستان، لە هۆڵی باسکەی یانەکەدا.

ئەو راگەیاندنەی یانەکە، بەفەرمی دەبێتە رووداوێکی مێژوویی بۆ یانەکە، چونکە جارێکی دیکە ریال مەدرید هەڵبژاردنی راستەوخۆ و بەبوونی زیاتر لە رکابەرێک ئەنجامدەدات، پاشئەوەی لە دوای ساڵی 2006ەوە، لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا، تەنیا فلۆرێنتینۆ پێرێز بەربژێر دەبوو بۆ سەرۆکایەتیی یانەکە.

سەرۆکی ئێستای ریال مەدرید، چەند هەفتەیەک لەمەوپێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی یانەکەی راگەیاند، لە کاتێکدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ئەو، سێ ساڵی مابوو.

ئینریکێ ریکێلمی، توانی مەرجەکانی بەربژێربوون بۆ سەرۆکایەتیی یانەکە دەستەبەر بکات، پاشئەوەی توانی سەرجەم مەرجەکانی بەربژێربوون بۆ سەرۆکایەتی یانەکە لە خۆیدا جێبەجێ بکات، لە نێویاندا هەبوونی سەرمایەیەک بەقەبارەی 15 لەسەدی بودجەی ساڵانەی یانەکە.

ریکێلمی لە رۆژانی رابردوودا، گوتارە رەخنەئامێزەکانی بۆ کارگێڕیی ئێستای یانەکە بەسەرۆکایەتیی پێرێز چڕکردەوە، لە بەشێکی رەخنەکانیدا ئاماژەی بەپڕۆژەی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا، هەروەها مامەڵەی یانەکە لەگەڵ ئەندامەکانی و نەبوونی گفتوگۆ لەنێوانیاندا، لەپێناو باشترکردنی داهاتووی یانەکە.

بزنسمانە ئیسپانییەکە، هەروەها باسی پڕۆگرامی هەڵبژاردنی خۆی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە، گرێبەستی لەگەڵ دوو ئەستێرەی نێودەوڵەتیدا کردووە.

لە بەرامبەردا، فلۆرێنتینۆ پێرێز، بەئومێدی بوونەوە بەسەرۆکی یانەکە، روو لە هەڵبژاردنەکان دەکات، ئەمڕۆ لە ژێر دروشمی "مێژوویەکی گەورە چاوەڕێمانە بۆ نووسینەوە"، دەستپێدەکات و پشت بەسەرکەوتنە وەرزشییە یەک لە دوای یەکەکانی دەبەستێت، لەگەڵ سەقامگیریی دارایی یانەکە لەماوەی سەرۆکایەتیی ئەودا کە 26 ساڵە بەردەوامە.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە، کۆمەڵێک بڕیاری وەرزشیی گرنگی لە یانەکەدا راگرتووە، لە نێویاندا دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی یانەکە و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی نوێ.

یانەی ریال مەدرید وەک ئەوەی میدیاکان ئاشکرایانکردووە، رێکەوتنی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی کردووە، بۆ مەشقدانەوەی یانەکە، بەڵام راگەیاندنی گرێبەستەکە پەیوەستە بەبردنەوەی هەڵبژاردنەکان، لەلایەن پێرێزەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێدەچێ ئینریکێ ریکێلمی، ئەگەر ببێتە سەرۆکی یانەکە، مۆرینیۆ بە راهێنەری نوێی تیپەکە دەستنیشان نەکات.