رووداو-هەولێر
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 300 هەزار کەسی تێپەڕاند، نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووەکان چاکبوونەتەوەو 13064 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 308227 لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، 95826 تووشبوو چاکبوونەتەوەو 13064 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئێستا زۆرترین تووشبوو بە کۆرۆنا، واتە ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە ئیتاڵیایە کە ژمارەیان دەگاتە 42681 کەس، لە دوای ئیتاڵیاش ئەمریکا لە پلەی دووەم دێت کە تاوەکو ئێستا لەم وڵاتە 26333 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چاکنەبوونەتەوە.
چین ئەو شوێنەی بۆیەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ بڵاوبووەوە، ئێستا تەنیا 5353 تووشبووی لێیە و تاوەکو ئێستا 72440 کەس چاکبوونەتەوە.
لەماوەی 24 کاژێری رابردووشدا، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووەو بەهەزاران کەسی دیکە تووسی ڤایرۆسەکە بوونە.




