رووداو - هەولێر
لە ئیتاڵیا ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 13 هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە نزیکەی چوار هێندەی چینە. لە ئەمریکاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 215 هەزار و 344 کەس کە هەردوو وڵات پلەی یەکەمی وڵاتانیان لە ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووان گرتووە.
ژمارەی تووشبووان بە خێرایی لە جیهان بەرزدەبنەوە، ئەگەر بەو خێراییە بەردەوامبێت لە بڵاوبوونەوە چاوەڕواندەکرێت لە کەمتر لە 24 کاژێری داهاتوو بگاتە ملیۆنێک تووشبوو.
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر تاوەکو ئێستا 938 هەزار و 348 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 47 هەزار و 286 کەس گیانیان لەدەستداوە و 195 هەزار و 371 کەس چاکبوونەتەوە.




.jpg&w=3840&q=75)