رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا کۆبووەوە. وەزیرە ئەڵمانییەکە جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی لە پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بەردەوام دەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا لەگەڵ د. نێڵس شمید، وهزيرى دهوڵهت بۆ كاروبارى بهرگرى لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبهشيان تاوتوێ كرد.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، د. شمید جەختی كردهوه، "وڵاتهكهى له پشتگيريكردنى عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بهردهوام دهبێت."
دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونهوهکە بوو.



