بەڤیدیۆ.. ئۆباما گۆرانی راپ دەڵێ

رووداو - هەولێر

شارەزایەكی بواری دروستكردنی ڤیدیۆ، بە سوودوەرگرتن لە وتارەكانی باراک ئۆباما، پارچە ڤیدیۆیەكی دروستكردووە، كە وا دەردەكەوێت سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گۆرانی راپ بڵێت.

ڤیدیۆكە لە ماڵپەڕی یوتوب لەسەر ئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوەو لە ماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە، ئەو ئەکاونتەی ڤیدیۆكەشی بڵاوكردووەتەوە، چەند وشەیەكی گاڵتە ئامێزی لەگەڵدا نووسیوە.

ئەم گۆرانییەی لە وتارەكانی ئۆباما دروستكراوە، هی گرووپی بەناوبانگی راپی ئەمەریكی Uptown Funk ـە.