وەرزی کۆتایی 'The Summer I Turned Pretty' بڵاودەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
زنجیرەی "The Summer I Turned Pretty" کە لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و دراما پەخش دەکرێت، ئەمساڵ سێیەم وەرزی بڵاودەکرێتەوە و کۆتایی بە چیرۆکەکەی دێت.
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە رایانگەیاند، وەرزی کۆتایی زنجیرەکە لە 16ـی تەمموزی 2025 بڵاودەکرێتەوە.
زنجیرەکە گەنجانەیە و بە گەشتی باس لە قۆناخی نەوجەوانی، یەکەم خۆشەویستی و پشوویەکی هاوینەی نموونەیی دەکات.
هەروەها تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی دایک و ماڵبات لەگەڵ کچەکانیان؛ کاتێک لە قۆناخی نەوجەوانی و گەنجیدان.
یەکەم وەرزی زنجیرەکە لە 2013 بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەوە پێشوازییەی لێیکرا، بڕیاری بەرهەمهێنانی دوو وەرزی دیکەی درا.