ئەنگس کلاود لە تەمەنی 25 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

ئەنگس کلاود، ئەکتەرەی ئەمریکی کە رۆڵی بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە زنجیرەی 'Euphoria' گێڕابوو، لە تەمەنی 25 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 
 
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە لەلایەن کایت بیلی، بەڕێوەبەری کارەکانی کلاود بڵاوکرایەوە کە رۆژی دووشەممە 31ـی تەممووزی 2023 لە ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دواییکردووە و ئاماژەی بە هۆکاری مردنەکەی نەکردووە.
 
کلاود لە رێگەی زنجیرەی 'Euphoria' ناوبانگی پەیداکردووە کە لە تۆڕی 'ئێج بی ئۆ' بڵاوکرایەوە و و دوایین کاری هونەریی بەشداربوون بوو لە بەشی شەشەمی زنجیرە فیلمی ترسناک 'Scream'.
 
لەمبارەیەوە تۆڕی ئێج بی ئۆ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دڵتەنگی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەنگس کلاود دەربڕیوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی هاوڕێ و ماڵباتەکەی کردووە.