پێشانگای نێودەوڵەتی لە دهۆک کرایەوە

  رووداو - دهۆک

رێژەی هاتنی بازرگان و کۆمپانیا بیانییەکان بۆ پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی دهۆک کەمبووەتەوە.

پێشانگای نێودەوڵەتیی دهۆك كە پێشانگایە‌کی بازرگانیيه‌ و ساڵانه‌ لە 1ى 11 دەکرێتەوە، 4 رۆژ به‌رده‌وام دەبێت ئەم ساڵیش به‌شداریی و هاتنی بازرگانان و كۆمپانیا بيانییەکان بۆ ئەو پێشانگایە بەڕێژەی  70% كەم بووە‌، بازرگانەکانیش هۆکارەکەی بۆ رەوشی ئابووری شەڕی داعش دەگەڕێننەوە.