مەم و زین حەزدەكەن بێنە كوردستان
رووداو- هەولێر
دوو گۆرانیبێژی باكووری كوردستان كە ناوی مەم و زینیان لە خۆیان ناوە، حەز دەكەن بێنە كوردستان و كاری هونەری بكەن.
ئەو دوو گۆرانیبێژە كە تائێستا نەهاتوونەتە كوردستان و لە ئەوروپا دەژین، حەز دەكەن بێنە كوردستان و درێژە بەكارە هونەرییەكانیان بدەن، مەم بە (رووداو)ی راگەیاند “هیوادارین دەرفەتمان بۆ بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی كوردستانی ئازاد بكەین و كاری هونەری و چالاكی پێشكەش بكەین”. هەروەها لەبارەی ناوی مەم و زین كە لەخۆیان ناوە، گوتی “ناومان گوزارشت لەجەزیرەی بۆتان دەكات و حەز دەكەین بگەڕێینەوە ناو هەوادارانمان لەباكووری كوردستان”. مەم و زین وەك دوو هاوسەر لەچەندین وڵاتی جیهان كۆنسێرتیان پێشكەش كردووەو بەمزووانە ئەلبوومێكی نوێ بڵاودەكەنەوە.