لە بەغدا بەربژێرێکی قۆزترین گەنجی عێراق کوژرا


رووداو- ئاژانسەکان

هێزە ئەمنییەکانی بەغدا تەرمی کەرار نووشی، بەربژێرێکی جوانترین گەنجی عێراق پاش ئەوەی دوو رۆژ بێسەروشوێن بوو بەکوژراوی لە شەقامی فەڵەستین دۆزییەوە.


ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی رۆژهەڵاتی بەغدا کراوە و بە گوتەی چەند شایەدحاڵێک شوێنەواری چەقۆ و لێدان بە چەستەییەوە دیاربووە.



ماوەیەکی زۆرە وێنەی کەرار نووشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەو کەسانێکی زۆر بە جوانترین گەنجیان دەزانی و پاشان ناوبراو خۆی بۆ پێشبڕکێی جوانترین گەنجی عێراق بەربژێرکردبوو.



کەرار نووشی، خوێندکاری بەشی شانۆی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی بەغدا بووە، بەهۆی ستایل و دیزانی جلوبەرگ و دەرکەوتنییەوە چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.