شێنێ عەزیز لە هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بێ ئاگایە
رووداو- سلێمانی
شێنێ عەزیز، یەكەمین شاجوانی كوردستان رایدەگەیێنێت، تەنیا لەمیدیاكانەوە ئاگاداری كارەكانی هەڵبژاردنی ئەمساڵی شاجوانە، لەبەرئەوەی بێ ئاگایە لە مەرجەکانی شاجوانی ساڵی 2016ی کوردستان.
شێنێ عەزیز لەمبارییەوە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ماوەیەكە لەلایەن كچانەوە پەیوەندیم پێوە دەكرێت و داوای زانیاری چۆنیەتی خۆكاندیدكردنیان بۆ شاجوانی كوردستان دەكەن، بەڵام لەڕاستیدا هەڵبژاردنی شاجوانی ئەمساڵ دوور و نزیك پەیوەندی بە منەوە نییە و ئاگاداری مەرجەكانیشیان نیم، بۆیە ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت زانیاری وەربگرن دەتوانن پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە بكەن".
بڕیارە ئەمساڵ لەلایەن دەستی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان و بەسپۆنسەری كۆمپانیای بابیلۆن، سێیەمین رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بەڕێوە بچێت.