شەیدا 'شەڤا تاری' بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتال
هونەرمەند شەیدا یەکێک لە هونەرمەندە چالاکەکانە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ و نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی 'شەڤا تاری' بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
'شەڤا تاری' لە تێکستی خالید عومەرە و لە ئاوازی هونەرمەند شەیدایە و کاری تۆمارکردن، میکس و ماسترینگی لەلایەن میلاد ئۆمەری کراوە و دەنگی ئامێری گیتار تێیدا زاڵە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە شەوی رابردوو 3ـی شوباتی 2023 بڵاوکرایەوە و لە دەرهێنانی هۆگر هادییە و لە کەناڵی تایبەتی شەیدا لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
دوایین بەرهەمی شەیدا بەناوی 'بەفر باری' بوو کە لە دەستپێکی زستانی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە و لە تێکستی شەڤەرش ژارۆ و ئاوازی شەیدا خۆیەتی.
هونەرمەند بەرهەمە نوێیەکەی بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی زستان لە کەناڵی تایبەت بە خۆی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە و وێنەیەکی خۆی و بەفربارینی داناوە.
شەیدا ناوی تەواوی ئەحمەد رەمەزانە، ساڵی 1971 لە شاری عامودای رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپە.