نرخی پێشبینیکراو بۆ ڤایۆلێنێکی سترادیڤەریەس 18 ملیۆن دۆلارە
رووداو دجییتاڵ
ڤایۆلێنێک دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و پێشبینی دەکرێت بە بڕی 12 بۆ 18 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
ڤایۆلێنەکە لە جۆری سترادیڤەریەسە و رۆژی هەینی 7ـی شوباتی 2025 لەلایەن خانەی سۆزبیز بۆ زیادکردنی ئاشکرا لە نیویۆرکی ئەمریکا دەخرێتەڕوو.
دامەزراوەی میوزیکی نیو ئینگڵاند لە بۆستنی ئەمریکا خاوەنداریەتی ڤایۆلێنەکە دەکات، داهاتەکە بۆ هاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانە تەرخان دەکرێت کە دەیانەوێت خوێندنیان تەواو بکەن.
ڤایۆلێنەکە لە 1714 لەلایەن ئەنتۆنی سترادیڤەریەس، دروستکەری ناسراوی ئەو ئامێرە دروستکراوە و جوزێف یواکیم، ژەنیاری ناسراوی هەنگاری، لە سەدەی 16ـە خاوەنی بووە.