بەهمەن کەمال ئەلبومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە



رووداو – هەولێر

گۆرانیبێژی گەنج، بەهمەن کەمال بەبۆنەی جەژنی رەمەزان ئەلبومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوەو وەک خۆی دەڵێت، مەبەستییەتی لەم دۆخەی گوزەرانی خەڵک، بەچەند گۆرانییەکی شادی دڵیان خۆشبکات.

بەهمەن کەمال، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "ئەلبومەکە پێکهاتووە لە 11 گۆرانی و ناوی حەسرەت-ە، زۆربەی گۆرانییەکان لە تێکست و میلۆدی خۆمە، بەشێکی دیکەش گۆرانی فۆلکلۆری کوردین و نوێم کردوونەتەوە".

بەهمەن دەشڵێت، "زۆرینەی کاری میوزیکی ئەلبومەکە لە لایەن شڤان جەمال-ەوە ئەنجامدراوە، دوو لە گۆرانییەکان ریتمی خاون و ئەوانی دیکەش گۆرانی شادی و خێران".

بەهمەن کەمال، گۆرانیبێژی گەنج، لە ماوەی رابردوو سێ ئەلبومی گۆرانی و دوو ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردووەتەوە.