"Fantastic Four" لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیسدا دەمێنێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی "Fantastic Four"ـی کۆمپانیای مارڤڵ، لە دووەم هەفتەی پێشاندانیدا، تووشی پاشەکشەیەکی بەرچاو لە داهاتدا بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا توانی پێگەی خۆی لە لووتکەی لیستی بۆکس ئۆفیسدا بپارێزێت.
فیلمی "The Fantastic Four: First Steps" لەم هەفتەیەدا 40 ملیۆن دۆلاری لە چوار هەزار و 125 سینەمای ئەمریکای باکوور بەدەستهێنا. ئەمەش دابەزینێکی 66%ـی داهاتی فیلمەکەیە بە بەراورد بە هەفتەی یەکەمی کردنەوەی کە 117.6 ملیۆن دۆلار بوو.
لە بەرامبەردا، فیلمی کۆمیدی و ئەنیمەیشنی نوێی "The Bad Guys 2" لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە ریزبەندی دووەمی بۆکس ئۆفیسیدا هات، بە کۆکردنەوەی 22 ملیۆن دۆلار لە سێ هەزار و 852 سینەما. ئەم داهاتە لە ئاستی پێشبینییەکاندا بوو و نزیکە لە داهاتی بەشی یەکەمی زنجیرەکە، کە لە 2022ـدا 23 ملیۆن دۆلاری کۆکردبووەوە.
هەروەها فیلمە کۆمیدییەکەی کۆمپانیای پاراماونت بەناوی "The Naked Gun"، لە یەکەم هەفتەی پێشاندانیدا؛ بە کۆکردنەوەی 17 ملیۆن دۆلار، ریزبەندی سێیەمی بەدەستهێنا.
فیلمی "Superman"ـی دەرهێنەر جەیمس گەن، کە چوار هەفتەیە نمایش دەکرێت و داهاتی جیهانیی 550 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەم هەفتەیە لەنێوخۆی ئەمریکادا 13.8 ملیۆن دۆلاری دیکەی کۆکردەوە و لە ریزبەندی چوارەمدا هات.
لە دوای ئەویش فیلمی "Jurassic World Rebirth" بە کۆکردنەوەی 8.7 ملیۆن دۆلار دێت.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای " Comscore" لیستی داهاتی خەمڵێندراوی 10 فیلمە لە رۆژانی هەینی تاوەکو یەکشەممە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور:
ریزبەندی یەکەم:
" The Fantastic Four: First Steps" – داهاتی 40 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی دووەم:
"The Bad Guys 2" – داهاتی 22.2 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی سێیەم:
"The Naked Gun" – داهاتی 17 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی چوارەم:
"Superman" – داهاتی 13.8 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی پێنجەم:
"Jurassic World Rebirth" – داهاتی 8.7 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی شەشەم:
"Together" – داهاتی 6.8 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی حەوتەم:
"F1: The Movie" – داهاتی 4.1 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی هەشتەم:
"I Know What You Did Last Summer" – داهاتی 2.7 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی نۆیەم:
"Smurfs" – داهاتی 1.8 ملیۆن دۆلارە
ریزبەندی دەیەم:
"How to Train Your Dragon" – داهاتی 1.4 ملیۆن دۆلارە