شێوەکار ستار عەلی کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
ستار عەلی شێوەکاری کورد، ئەمڕۆ دووشەممە؛ لە تەمەنی 66 ساڵیدا لە دهۆک کۆچی دواییکرد.
ئەڤین حوسین، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هونەرمەند ستار عەلی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئەیلوولی 2023 لە خەودا گیانی لەدەستداوە و هەر ئەمڕۆش بەخاک سپێدراوە، وەک ئەوەی ماڵباتەکەی باسی دەکەن، هیچ نەخۆشییەکی نەبووە.
روونیشیکردەوە، هونەرمەند ئەندامی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی شێوەکاری دهۆک بووە.
ستار عەلی لە 1957 لە دهۆک لە دایکبووە، جگە لە وێنەکێشان، خاوەنی کتێب و چەندین توێژینەوەیە لە بواری هونەری شێوەکاریدا و یەکەم پێشانگەی لە 1983 لە دهۆک کردووەتەوە.