بەختی رووداو؛ كێ هەناسەی ئاسوودەیی هەڵدەمژێ؟

رووداو - هەولێر

كاوڕ: ئاواتەكەی مانگی پێشووت كەمێ گۆڕانكاریی بەسەردا هات و لەم مانگەشدا هەوڵ دەدەی بە جددی كاری بۆ بكەیت. تەندروستیت بپارێزە لە گۆڕانی كەش و هەوا، هەواڵی شوێنە دوورەكان سەرقاڵت دەكات.

گا: هیچ فرسەتێك بە تەوای لەدەست ناچێت، هێشتا ئەگەرێك هەیە لەگەڵ ئەڤیندارەكەت بگەنە تێگەیشتنێكی نوێ‌، دەستكەوتنی هەندێك پارە دڵخۆشت دەكات.

جمك: هەست بە ئاسوودەیی دەكەیت. هەوڵ بدە درێژە بە گفتوگۆكان نەدەیت، چونكە ئەنجامێكی باشتر بەدەست ناخەن. دەتوانی كارێكی نوێ‌ بكەیت یان كار لە شوێنێكی گرنگ بدۆزیتەوە.

قرژاڵ: كاتێكی باش نییە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی نوێ‌، ئەڤینداری لەگەڵ ئەو كەسانە رێكدەكەوێت كە داواكارییان زۆرە و پەلە دەكەن، بەڵام تۆ پێویستت بە كەسێكی هێمنە دڵنیاییت بداتێ‌. هاوبەشی لە كاردا باش نییە.

شێر: ئەم مانگە دەتوانی هەناسەیەكی ئاسوودەیی بدەیت و خۆت لە گرفت بەدوور بگریت. كاتێكی خۆش بەسەر دەبەیت ئەگەر هەنگاوەكانت هێمن و لەسەرخۆ بن. لە ئەڤینداریدا بەختێكی باش یاوەرت دەبێت.

فەریك: ئەم مانگە پەیوەندییەكان و سەردانەكانت زۆر دەبنەوە، هاوڕێی نوێ‌ دەناسیت بەڵام هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە. كاتێكی باشە بۆ بەشداریكردن لە خولەكانی فێربوون وەك پیشە و زمانی نوێ‌.

تەرازوو: هەرچەندە هەوڵی جددی دەدەی، بەڵام ئەنجامەكەی دڵخۆشت ناكات، ئەم ماوەیە خەرجیەكانت زۆر دەبن، خێزان پێویستیان بە هاوكاری و كاتی زیاترە، پارەیەكت دەست دەكەوێت و چارەسەرێكی كاتیی پێ‌ دەكەیت.

دووپشك: مانگی نوێبوونەوە و دەسپێكی ژیانێكی نوێیە، دەست بە ئەنجامدانی هەر كارێك بكەیت، ئەنجامێكی باش بەدەست دەهێنیت. چەند رێگایەكی نوێ‌ لەبەر دەستت كراوە دەبێت و دەتوانی باشترینیان هەڵبژێریت.

كەوان: پێداویستییەكانی مرۆڤ هەرگیز تەواو نابن، ئەگەر تەنها بیر لە پارە و دەسكەوت بكەیتەوە رەشبینیەكەت زیاتر درێژە دەكێشێت. گوێ‌ لە موزیك بگرە یان گەشتێك بكە با مێشك و جەستەت پشوویەك وەربگرن.

گیسك: ناخۆشیەكانت كۆتاییان دێت و كاتێكی نوێی ئاسوودەیی و گەشبینی دەست پێدەكات، لە ناختدا هەست بە بوونی هێزێك دەكەیت كە دەتوانیت لە یەك كاتدا چەند سەركەوتنێك بەدەست بهێنی.  

سەتڵ: هەوڵ دەدەیت كەموكورتییەكان رێك بخەیتەوە و شێوازی مامەڵەت لەگەڵ چواردەورەكەت باش بكەیت. كاتێكی باشە بۆ ئەنجامدانی كارێك باری داراییت باش بكاتەوە. لە كاتی پێویستدا داوای هاوكاری بكە.

نەهەنگ: لەم مانگەدا هەست بە دڵنیاییەكی زیاتر دەكەیت، خێزانەكەت دڵنەواییت دەكەن لە هەوڵێكی سەرنەكەوتوو. كاتێكی باشە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی ئەڤینداری یان داواكردن و هاوسەرگیری.