کورتەفیلمی 'ملوانکەی شین' بڵاودەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

'ملوانکەی شین' کورتەفیلمێکی کوردییە، لە سیناریۆی شادمان و لە دەرهێنانی شاهۆ تەق تەقییە و بڕیارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگەکانی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکرێتەوە.


شاهۆ تەق تەقی بە رووداوی راگەیاند، فیلمەکە باس لە خراپی زڕدایکێک بەرامبەر منداڵی هاوژینەکەی دەکات و بەهۆیەوە ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە و باوکی منداڵەکان لەوە بێ ئاگایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوای بەرهەمهێنانی فیلمەکە، بڕیارە ئەم بەرهەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگە کوردییەکانی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکرێتەوە.

'ملوانکەی شین' لە بەرهەمهێنانی ئارش هەڵەبجەییە و لە 2021 کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و ماوەکەی چوار خولەکە.

شاهۆ ئەبوبەکر تەق تەقی، لە 1997 لە دایکبووە، لە بواری میدیا، فیلمسازی و ریکلام کاری کردووە و ئێستا کار بۆ فیلمێکی نوێ دەکات.