ڤیکتۆریا دوبەرڤیل بە سەماکردن لە نێو سەهۆڵاو جیهان سەرسام دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ڤیکتۆریا دوبەرڤیل، سەمکاری بالێی فەرەنسی، ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی سەمای بالێی بڵاوکردووەتەوە، ئەمجارە لەسەر تەختەی شانۆ نەبووە، بەڵکو لە نێو سەهۆڵاو.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەماکار لە پێشەوەی کەشتییەکی گەشتیارییدا کە لە نێو سەهۆڵاودایە لە جەمسەری باشوور، بە جلوبەرگی سەمای بالێ، سەما دەکات.
ڤیدیۆیەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و گومانی ئەوە دەکرا ژیریی دەستکرد بەکارهێنرابێت، بەڵام دواتر ڤیکتۆریا دوبەرڤیل ڤیدیۆی کاتی وێنەگرتنی سەماکەی لە هەژماری تایبەتیی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ڤیدیۆکە بە ژیریی دەستکرد نەکراوە و سوپاسی ستافی کارەکەی کرد.
ڤیکتۆریا دوبەرڤیل، لەو کارەیدا سەمای بالێی ئاوێتەی جوانی سرووشت کردووە و وەک دیمەنێکی سینەمایی دەبیندرێت.
ڤیکتۆریا دوبەرڤیل لە سەماکانیدا بە شێوەیەکی جیاواز و لە شوێنی جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی هۆگرانی ئەو هونەرەی بەلای خۆیدا راکێشاوە.