به‌ڤیدیۆ؛ نوێترین كلیپی له‌یلا فه‌ریقی ببینه‌

رووداو - هه‌ولێر

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد له‌یلا فه‌ریقی، له‌ دوای 10 ساڵ بێده‌نگی كلیپێكی نوێی گۆرانی به‌ناوی منیش لێره‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ گۆرانییه‌كه‌ باس له‌ مافی ئافره‌ت ده‌كات و له‌ ئاواز و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه‌.

له‌یلا فه‌ریقی، له‌ باره‌ی ئه‌و كلیپه‌ به‌ تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگه‌یاند، گۆرانی منیش لێره‌م له‌ ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه‌، تێكسته‌كه‌ی دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم-ه‌، كاری ده‌رهێنانی له‌ لایه‌ن فادی حه‌داد له‌ به‌یروت بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

گوتیشی، ئه‌م گۆرانییه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌موو ئافره‌تانی كورد و جیهان، پێشم خۆشبوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رێگه‌ی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویبكه‌مه‌وه‌.