داهاتی 'Ant-Man' گەیشتە 363 ملیۆن دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی 'Ant-Man' کە بەناوی ' Ant-Man and the Wasp: Quantumania'یە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 363 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
ئەم بەرهەمە سەرکێشی و کۆمیدییە لە دەرهێنانی پەیتن ریدیە، تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 167 ملیۆن و هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 196 ملیۆن و 154 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 519 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش وایکرد بڕیارە لەسەر درێژەدان بەم بەرهەمە بدرێت و بکرێت بە زنجیرە فیلم.
ئەم بەرهەمە سینەماییە ماوەی دوو هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوورە و لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی 177 ملیۆن و 446 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.
'Ant-Man and the Wasp: Quantumania' بەرهەمی کۆمپانیای مارڤلە و لە 2015 و 2018 دوو بەشی دیکەی بەرهەمهاتووە.