چەند تابلۆیەكی گرانبەهای بیكاسۆو هاوڕێیانی دەدۆزرێتەوە
رووداو – rt
هێزەكانی گومرگی ئەڵمانیا نزیكەی 1500 تابلۆیان لە ماڵی پیاوێكی بەتەمەن لە شاری میونیخ لە باشووری ئەڵمانیا دۆزییەوە، كە خاوەنەكانیان رێبەرانی هونەری كلاسیكی نوێن و لە سەردەمی باڵادەستیی نازییەكانەوە شاردراونەتەوە.
گۆڤاری فۆكۆسی ئەڵمانی دوێنێ 4-11- 2013 بڵاویكردەوە ئەم تابلۆ زەیتییانە خاوەندارییەكەیان بۆ چەند وێنەكێشێكی بەناوبانگی وەك بیكاسۆ، هێنری ماتیس، مارك شاگال، ئیمیل نۆلدە و فرانتس مارك دەگەڕێتەوە.
گۆڤارەكە دوو ئەگەری بۆ دۆزینەوەی ئەم تابلۆ گرانبەهایانە خستووەتەڕوو، كە یەكێكیان ئەوەیە هێزی نازییەكان دەستیان بەسەر ئەو كارە هونەرییانەدا گرتووە، كە جولەكەكان كۆیان كردوونەتەوە، ئەگەری دووەمیش ئەوەیە نازییەكان دەستیان بەسەر ئەم تابلۆیانەدا گرتووە لەبەر ئەوەی وەك هونەرێكی بێ نرخ سەیریان كردوون.
گۆڤارەكە ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە كە نرخی تابلۆكان دەگاتە یەك ملیار یۆرۆ.
باوكی خاوەنی ئەو خانووەی كە تابلۆكانی تێدا دۆزراوەتەوە لە سییەكان و چلەكانی سەدەی رابردوو بازرگانی پارچەی هونەری بووە و دواتر كوڕەكەی تابلۆكانی هێناوەتە ماڵەكەی خۆی و شاردوونەتیەوە و لەماوەی چەند ساڵێكیشدا چەند دانەیەكی لێ فرۆشتوون.