پەیوەند جاف لەبەر دایكی كۆنسێرت ناكات
رووداو- هەولێر
هونەرمەند پەیوەند جاف بۆ سەری ساڵی نوێی زاینی بەشداری هیچ كۆنسێرتێك ناكات، ئەمەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێنێتەوە.
پەیوەند لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی "هەموو ساڵێك لە شەوی سەری ساڵ كۆنسێرت لە كوردستان یان لە دەرەوەی كوردستان سازدەكەم، بەڵام ئەمساڵ لەبەر دوو هۆكاری گرنگ، بەشداری لە هیچ بۆنەیەك ناكەم، بە داخەوە ئەمساڵ دوو كەسی زۆر ئەزیزم لە دەستداوە، یەكەمیان دایكم و دووەمیان شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس، بۆیە زۆر داوای كۆنسێرتم رەتكردووەتەوە و ئەمساڵ هیچ كۆنسێرت و ئاهەنگێك ناكەم".