کورۆش ئەنووش له ئه‌لبوومێکدا گۆرانییه‌کانی ئه‌ندرێیە بۆچێلی دەڵێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
کورۆش ئەنووش، گۆرانیبێژی ئۆرکێسترای نه‌ته‌وه‌یی سویسرا، له ئەلبوومی 'باڵی فڕین'، گۆرانییه‌کانی ئه‌ندرێیە بۆچێلی، هونەرمەندی ئیتاڵی دەڵێتەوە.
ئه‌لبوومەکه گوڵبژێرێکە له بەشێک لە شاکاره‌کانی میوزیکیی جیهان، به زوویی ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی هۆگرانی هونه‌ری میوزیک له سه‌رتاسه‌ری ئێران.
محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌قیلی، رێبه‌ری ئۆرکسترا، ئاوازدانه‌ر، موزیکزانی ئێرانی؛ رۆڵێکی کاریگه‌ری له ئەلبوومی میوزیکی 'باڵی فڕین' له ئه‌ستۆ بووه.
ئه‌میر شاملوو، شیعر و گۆرانییه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مهی هۆنیوه‌ته‌وه و قۆناغی تۆمارکردنی ده‌نگ، میکس و مه‌سرتینگی له لایه‌ن میلاد فه‌رهوودی له تاران ئه‌نجامدراوه.
ئه‌ندرێیە بۆچێلی لە 22ـی ئەیلوولی 1958 له ئیتاڵیا لەدایکبووه، له منداڵییه‌وه توانای بینینی چاوەکانی لاواز بووە، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له کاتی یاریی تۆپی پێیدا له قوتابخانه، به هۆی به‌رکه‌وتنی تۆپ به رووخساری، توانای بینینی له ده‌ستدا.
بۆچێلی، یه‌کێک له گرینگ‌ترین گۆرانیبێژانی ئیتاڵیایە بە شێووازی ئۆپێرایی و میوزیکی کلاسی گۆرانی دەڵێت، براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا کۆنسێڕتی پێشکێشکردووه.
کورۆش ئەنووش، هونه‌رمه‌ندی ئێرانی ـ سویسری ماوه‌ی 26 ساڵه لە سویسرا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و 17 ساڵه وه‌ک گۆرانیبێژی ئۆپێرا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆرکێسترای نه‌ته‌وه‌یی سویسرا له باشترین و گه‌وره‌ترین هۆڵه‌کانی میوزیکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کۆنسێڕتی پێشکێشکردووه.
ئه‌لبوومی 'دستامو دریاب' واتە 'ده‌سته‌کانم بپارێزه' یه‌که‌مین به‌رهه‌می میوزیکیی ئه‌م گۆرانیبێژەیە کە به زمانی فارسییە.