خۆشەویستی کچێک لەگەڵ زۆمبییەک لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا

رووداو دیجیتاڵ

'Lisa Frankenstein' فیلمێکی ترسناکی هۆلیوودە و بڕیارە لە 9ـی شوباتی 2023 بڵاوبکرێتەوە و لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.
 
فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و ترسناکەکانە، لە دەرهێنانی زالدا ولیەمز، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکییە، تێیدا هەریەک لە کاسرین نیوتن و لایزا سۆبرانۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
 
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی کچە نەوجەوانێکە کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کەسێکی زۆمبی و ماوەکەی یەک کاژێر و 41 خولەکە.
 
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، کۆمپانیای ئێم ئێکس ئێن ئینتەرتەیمنت، ترەیلەرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی نێو رووداوەکانی چیرۆکی ئەم بەرهەمە لەخۆدەگرێت.