بەشی نوێی 'Top Gun' دوو هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمدایە
رووداو دیجیتاڵ
بەشی نوێی 'Top Gun' بەناوی 'Top Gun: Maverick'، بۆ هەفتەی دووەم بەسەریەکەوە، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هات.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دووەم هەفتەی پێشاندانیدا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا، 86 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، بەمەش کۆی داهاتی لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە 291 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە پاڵەوانییەتی تۆم کروزە، لە یەکەم رۆژی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا، 151 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا لە ماوەی دوو هەفتەدا 257 ملیۆن دۆلارە.
فیلمی 'Doctor Strange in the Multiverse of Madness' بە کۆکردنەوەی نۆ ملیۆن و 300 هەزار دۆلار، توانی لە ریزبەندی دووەمدا بمێنێتەوە و کۆی داهاتی لە ماوەی پێنج هەفتەدا، 388 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە.
لە ریزبەندی سێیەمدا فیلمی ئەنیمەیشن 'The Bob's Burgers Movie' بە کۆکردنەوەی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا هات، کۆی داهاتی لە ماوەی دوو هەفتەدا 22 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.
فیلمی ئەنیمەیشن 'The Bad Guys' لە ریزبەندی پێنجەوە بەرەو ریزبەندی چوارەم سەرکەوت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سێ ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە و کۆی داهاتی لە ماوەی حەوت هەفتەدا 87 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە.
فیلمی 'Downton Abbey: A New Era' بە بەراورد بە پێنج فیلمی پێش خۆی کەمترین داهاتی لەم هەفتەدا بەدەستهێناوە کە سێ ملیۆن دۆلارە و کۆی داهاتی لە ماوەی سێ هەفتەدا 35 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە.
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و داهاتی فیلمەکان لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.