دەروون سەعید میوزیکی کوردی و ئازەری ئاوێتەی یەکدی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دەروون سەعید، پزیشکی ددانە و مامۆستای زانکۆیە لەو بوارەدا و ژەماری ئامێری کەمانچەیە، بەڵام حەز و خولیای بۆ هونەر و میوزیک هەیە و بەرهەمێکی نوێی میوزیکی بڵاوکردووەتەوە.
 
ئەم بەرهەمە میوزیکێکی کوردی و ماشۆپێکی ئازەری لەخۆدەگرێت و ماشۆپەکە بریتییە لە چەند ئاوازێکی فۆلکلۆری ئازەری.
 
کاری دابەشکردنی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند زانا عەبدوڵڵاهی کراوە و میکس و ماسترینگی لەلایەن ئارتین عەبدوڵڵاهی کراوە.
 
زانا عەدبوڵڵاهی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دیمەنی ڤیدیۆکلیپەکە لە نێو سرووشتی قەزای ماوەتی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و بەرهەمەکە لە یوتیوب و پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە. 
 
بەشی بەرهەمهێنانی زێد ئەی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و لە وێنەگرتنی شوان جەبارە و لیلی قەنبەری کاری رەنگی بۆ کردووە.