نوێترین بەشی زنجیرە ئەنیمەیشنی 'Minions' بڵاودەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
نوێترین بەشی زنجیرە ئەنیمەیشنی 'Minions' بەناوی 'Minions: The Rise of Gru' بڵاودەکرێتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، دیمەنی نوێ و سەرنجڕاکێشی بڵاوکرایەوە.
کۆمپانیای ئیلومینیشن، یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە، ترەیلەرێکی نوێی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنەی بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەی سەرنجرنی بینەرانی سینەما رابکیشێت و لە 16-6-2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاویبکاتەوە.
لە بەشی پێنجەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بوونەوەرە بچووکە زەردەکان کە بە منیۆن ناسراون، لە سەرکێشییەکانیان بەردەوامن و ئەمجارە دەبن بە فرۆکەوان.
لەم بەشە نوێیەدا، جین کلۆد ڤان دام رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرەکانی فیلمەکە دەگێڕێت، ئەویش رۆڵی رۆبۆتێکی زەبەلاحە.
ماوەی فیلمەکە یەک کاژێر و نیوە و کایل بالدە، براد ئابلسن و جانتن دێل ڤال کاری دەرهێنانیان بۆی کردووە.
یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە 11-6-2015 لە لەندەن پێشاندرا، لە دوای مانگێک لە سینەماکانی ئەمریکا پێشاندرا و دەنگدانەوەی زۆری لە نێو هۆگرانی سینەما و رەخنەگراندا هەبوو.
داهاتی یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 115 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، کۆی داهاتی یەک ملیار دۆلار بوو، لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی 74 ملیۆن دۆلار بوو.
ئەم بەرهەمە لە ریزبەندی دەیەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی جیهاندایە و لە ریزبەندی دووەمی لیستی فیلمە ئەنیمەیشنە پڕداهاتەکانی جیهانە.