ئەیوب عەلی نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

رووداو - ھەولێر 

ئەیوب عەلی گۆرانیبێژی کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەرھەمێکی لەژێر ناوی (کوردم) بە دەنگ بڵاوکردەوە و لە کۆتایش ئاماژە بەوەدەکات کە لە داھاتوویەکی نزیک بە شێوەی کلیپیش دەبینرێت. 


گۆرانی کوردم  بەرھەمێکی دوێتە کە لەلایەن گۆرانیبێژان ئەیوب عەلی و گارە سازکارە تۆمارکراوەو بە زاراوەی سۆرانی و کرمانجی گوتراوە.

تێکستی کوردییەکەی ئەیوب عەلی نووسیویەتی و تێکستی کرمانجییەکی لەلایەن ئەدیب چەلکی شاعیرەوە نووسراوە. 

پێشتر ئەیوب عەلی بە رووداوی راگەیاندبوو کە:" کلیپێک لەژێر ناوی کوردم بەرھەمدێنێت".