ئەلیسا شوو بە كێ دەكات؟
رووداو - alanba
چەند مانگێك دەبێت ئەلیسا، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، كە یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی عەرەب دەڵێت ئەو نوقمی دەریای خۆشەویستی بووە، تەنانەت كار گەیشتووەتە ئەو رادەیەی رایگەیاندووە، كە ئەو بیر لە هاوسەرگیریی دەكاتەوە.
هەرچەندە ئەلیسا خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، بەڵام زۆربەی ئەگەرەكان ئەوە دەڵێن كە ئەو كەسەی خۆشەویستی ئەلیسایە و بەنیازە هاوسەرگیریی لەگەڵ بكات، گەنجێكی فەرەنسییە بە ناوی (ئەلێكس فۆر زناكێت).
ئەگەری هاوسەرگیریی ئەم دووانە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە چەندین وێنەیان لە كاتی ئامادەبوونیان لە نمایشێكی جلوبەرگ لە فەرەنسا پێكەوە بڵاوبووەتەوە.
هەوادارانی ئەلیسا هەندێكیان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دەربڕیوە، بەوەی كوڕێكی قۆزی خۆشدەوێتو رەنگە خەونەكەی ئەلیسا بەدیبێنێت، هەندێكی دیكەشیان ئیرەییان بە كوڕەكە بردووە.
ئەلیسا زەكەریا خوری، لەدایكبووی ساڵی 1970یە و تاوەكو ئێستا لە زۆر پەیوەندی خۆشەویستی سەرنەكەوتوو بووە. جارێكیان ئەوەندەی نەمابوو هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكی بازرگانی خەڵكی لیبیادا بكات، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار جیابوونەوە.
پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو، كە پەیوەندییەكی سۆزداری بەهێز هەبێت لەنێوان ئەو و گۆرانیبێژی لوبنانی وائیل كفوری.