تایلۆر سویفت گەیشتە یابان
رووداو - ئاژانسەکان
ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت، بەمەبەستی دەستپێکردنی زنجیرە کۆنسێرتێک بە وڵاتانی جیهاندا، گەیشتە وڵاتی یابان.
سویفت، لە تۆکیۆی پایتەختی یابان کۆنسێرتێکی گەورەی بۆ ئەلبومەکەی ساڵی 1989-ی خۆی ئەنجامدا، جگە لە گۆرانییەکانی ئەم ئەلبومەش چەندین گۆرانی دیکەی لە ئەلبومەکانی پێشتری پێشکەشکرد و پێشوازییەکی زۆری لە لایەن هەوادارانییەوە لێکرا.
یابان دەستپێکی گەشتێکی فراوانی ئەو ئەستێرەیە دەبێت بە وڵاتانی جیهاندا لە پێناو زیاتر بڵاوکردنەوەی دوا ئەلبومی گۆرانی، دوای ئەم وڵاتەش سەردانی چەندین وڵاتی دیکە دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت.
تایلۆر سویفت، ئەستێرەی جیهانی لە ساڵی 1989 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دایکبووە، لە تەمەنی 14 ساڵییەوە لە ویلایەتی ناشڤێل-ی ئەمەریکا دەژی، کە بە شاری میوزیک ناسراوە، یەکەم ئەلبومی گۆرانی خۆی لە ساڵی 2006 بڵاوکردۆتەوە.