گلۆریا گەینەر وازناهێنێت و لە 81 ساڵیدا بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
گلۆریا گەینەر، گۆرانیبێژی ئەمریکی و خاوەنی گۆرانیی بەناوبانگی "I Will Survive"، لە تەمەنی 81 ساڵیدا؛ ئەلبوومێکی پێنج تراکی بڵاوکردەوە.
ئەلبوومەکە بەناوی "EP"یە و لە پێنج تراک پێکهاتووە و بە هەنگاوێکی بوێرانە لە کاروانی هونەریی ئەو هونەرمەندە هەژمار دەکرێت.
گلۆریا گەینەر رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە چەند بەرهەمێکی نوێ بە دەنگی خۆی بخاتە بەر گوێی نەوەی نوێ و دەیەوێت بەلای خۆیاندا رایانبکێشێت.
ئەو هونەرمەندە رەخنە لە شێوازی نوێی تۆمارکردنی میوزیک دەگرێت و دەڵێت، جاران هەموو تیمەکە لە ستۆدیۆ پێکەوە کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا هونەرمەندان دەتوانن لە دوو کیشوەری جیاوازەوە کار لەسەر یەک تراک بکەن.
سەبارەت بە گۆرانییە بەناوبانگەکەی "I Will Survive" کە لە هەشتاکاندا بڵاوکرایەوە و ئێستاش وەک بەرهەمێکی بەهێز ماوەتەوە، گلۆریا گەینەر نهێنییەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کرد و گوتی، کاتی تۆمارکردنی گۆرانییەکە، تێکستەکەی لە دۆخی خەمباری خۆی وەرنەگرتبوو، بەڵکو هەستەکانی لە ململانێی دژی نەخۆشییەک وەرگرتووە. گوتیشی: "ئەوکات لە ژێر چارەسەری نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشتیدا بووە".
گەینەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هیچ پلانێکی بۆ وازهێنان لە میوزیک نییە و بەردەوام دەبێت.