ئالین گۆرانی بۆ شێخ دەڵێت
رووداو- هەولێر
ئالین، كچە گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان ئەلبوومێكی گۆرانی بە 5 زمان بڵاودەكاتەوە و گۆرانییەكیش بۆ شێخ زایدی سەرۆكی كۆچكردووی ئیمارات دەڵێت.
ئالین بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەلبوومێكی گۆرانیم ئامادەیە كە لە 10 تراك پێكهاتووە و بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، رووسی و سریانی گوتراوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە كە خەڵكانی دیكەش لە پەیام و فەرهەنگی كوردی تێبگەن و ئاشنا بن بە هونەری كوردی. ئێستا بەشێكی زۆری ئەلبوومەكە تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاوی دەكەینەوە".
ئالین دەشڵێت "چەند هاوڕێیەكی ئیماراتیم هەیە، داوایان لێكردووم بە عەرەبی و لەسەر شێخ زاید گۆرانی بڵێم. ئاواز و تێكستی گۆرانییەكەم لەبەردەستە، بەنیازم لە ماوەیەكی نزیكدا تۆماری بكەم".