بەوێنە.. سەرکەوت قوربانی لە کاتی گۆرانیگوتندا جەڵتە لێی دەدات

رووداو – هەولێر

سەرکەوت قوربانی، هونەرمەندی میللی شاری هەولێر، لە چەند رۆژی رابردوو لە کاتی گۆرانیگوتندا جەڵتە لێی دەدات و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر خەوێندراوە.


یەکێک لە هاوڕێکانی سەرکەوت قوربانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)-ی راگەیاند "بەر لە 2 رۆژ، لە شاری هەولێر هونەرمەند سەرکەوت قوربانی لە کاتی گۆرانیگوتندا لەگەڵ هاورێکانی جەڵتە لێی دەدات".



لای خۆشییەوە، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە رووداو-ی راگەیاند "سەرکەوت قوربانی جەڵتەی مێشک لێیداوەو ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خەوێندراوە".



دەشڵێت "باری تەندروستی ئەو هونەرمەندە باش نییە، دوێنێ لە 9-03-2016 تەندروستی زۆر خراپ بووەو تا ئێستاش بێهۆشە، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سەردانمان کرد لە تەندروستیمان پرسی، هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین".

سەرکەوت قوربانی یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژە میللیەکانی شاری هەولێر و خاوەنی دەیان گۆرانی و بەندی بڵاوکرایەوە.