نیکۆڵ کیدمان بەرگری لە ئافرەتان دەکات
رووداو – ئاژانسەکان
نیکۆڵ کیدمان، ئەکتەر و ئەستێرەی ئوسترالی لە پڕۆژەیەکی خێرخوازیدا بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف بەرگری لە ئافرەتان دەکات و بەهاوکاری کۆمەڵێک گەنج کەمپەینی دژایەتیکردنی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان راگەیاندووە.
کیدمان ئێستا دەستی بە پڕۆەکەی کردووەو دەیەوێت کەمپەینەکەی لە تەواوی جیهاندا کاریگەری هەبێت، لە نوێترین لێدوانیشی لەمبارەیەوە بۆ گۆڤاری People رایگەیاندووە، کە دەیەوێت بەرگری لە ئافرەتان بکات و زۆرترین هەوڵیش بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکەی دەدات.
هەر لە بارەی ئەم پڕۆژەیەی، لە ماوەی داهاتوودا کیدمان سەردانی چەند وڵاتێکی جیهان دەکات و نوێنەرایەتی بۆ بەردەوامبوونی کەمپەینەکەی دژی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەکاتەوە.