سەعید گاباری دەبێتە پێشمەرگە

رووداو – هەولێر

هونەرمەند سەعید گاباری كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە، بە هاوكاریی كچان و كوڕانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی دۆمێز، گۆرانییەك  بۆ پێشمەرگە تۆمار دەكات.

عیسا مێرگەسۆری كە بەڕێوەبەری هونەریی ئەم كارەیە، بە (رووداو)ی گوت "گۆرانی (پێشمەرگەنە) لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند سەعید گابارییە و بە هاوكاری كۆرسی گرووپی كچان و كوڕانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی دۆمێز تۆمار كراوە".

كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم سپۆنسەری بەرهەمەكە دەكات و بەرهەمهێنەرەكەشی كۆمپانیای های لێڤڵە بۆ راگەیاندن و بەرهەمهێنانی هونەری.

سەعید گاباری هەرچەندە نابینایە، بەڵام زوو زوو لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەبینرێت و بە گۆرانییەكانی هانی پێشمەرگە دەدات.