لەگەڵ هەموو سەختییەکان فێستیڤاڵی سوسەی نێودەوڵەتی دەستپێدەکات
رووداو – رۆیتەرز
بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵی سوسە-ی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کە هێرشی چەکدارەکان لە مانگی رابردوو بۆ ئەو ناوچەیە ، سەختی زۆری خستووەتە بەردەم بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە ، بەڵام ناتوانێت بەڕێوەچوونی رابگرێت.
خولی 57-ەمینی فێستیڤاڵی سوسە-ی نێودەوڵەتی، بەبەشداری چەندین هونەرمەندی عەرەبی، لە رۆژی 11-ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 6 رۆژ بەردەوامی دەبێت، لە فێستیڤاڵەکەشدا چەندین کۆنسێرت و شانۆگەری و نمایشی سێرک و چالاکی دیکە پێشکەشدەکرێن.
هێرشی مانگی رابردووی سوسە-ی گەشتیاری هۆکار بوو بۆ گیان لەدەستدانی 38 گەشتیاری بەریتانی، کە ئەم هێرشە بەیەکێک لە گەورەترین هێرشەکان لەو ناوچەیە دادەنرێت، ئەمە کاریگەری نەرێنی خستووەتە بەردەم سەکتەری گەشتیاری ئەم وڵاتە.
رەفیق غەربی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی سوسە، بە رۆیتەرز-ی راگەیاندووە، "هەموو رێکارەکان دەگرینە بەر و فێستیڤاڵەکە دەست پێدەکەین، ئێمە تەنیا بە کەلتوور و هونەر و چالاکی هاوشێوە دەتوانین رووبەڕووی کێشە گەورەکان ببینەوە".
لەم ساڵدا هەریەکە لە سابر روباعی، نور شیبە، باسکال مشعەلانی، سەعد مجەرەد و چەندین هونەرمەندی دیکەی عەرەبی لە فێستیڤاڵی سوسە-ی نێودەوڵەتی گۆرانی دەڵێن.