X messageفێری بەكارهێنانی مۆبایلت دەكات
رووداو - هەولێر
هونەرمەندێكی كورد سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێكە لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی مۆبایل لە هەرێمی كوردستان، لەو فیلمەدا خەڵك فێر دەكات كە مۆبایل بۆچی بەكاردەهێندرێ.
بژار سوهەیبی، دەرهێنەری فیلمی X message بە (رووداو)ی گوت “بەكارهێنانی مۆبایل بەشێوەیەكی خراپ، وای لێكردم بیر لە دروستكردنی ئەو فیلمە بكەمەوە”.
سیناریۆی فیلمەكە لەلایەن دەرهێنەرەوە نووسراوە و لە شاری سۆران و هەولێر وێنەی گیراوە.
بەكارهێنانی مۆبایل لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی خراپ، چەندین رووداوی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەر لەبەر ئەوەش پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی بۆ خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی گەیاندن دەركرد.