بەڤیدیۆ.. دۆناڵد ترەمپ لە بەناوبانگترین فیلمی جیهانی ئەکتەر بووە

رووداو – هەولێر

بەشی دووەمی فیلمی جیهانی Home Alone، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین فیلمە کۆمیدییەکانی جیهان دادەنرێت و لە باشووری کوردستان-یش بینەرێکی زۆری هەبووە، لە ساڵی 1992 بڵاوکراوەتەوە، ئەو فیلمە باس لە خێزانێک دەکات کە لە کاتی گەشتکردن یەکێک لە منداڵەکانیان بەناوی "کەیڤن" بەتەنیا لە ماڵەوە جێدەهێڵن.

بەشێکی زۆری خەڵکی باشووری کوردستان و ئەوانەی ئەم هەواڵە دەخوێننەوە بینەری ئەو فیلمە بوونە، بەڵام سەرنجی ئەوەتان داوە کە لەو کاتەی کەیڤن دەیەوێت لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی پرسیاری پێشوازی بکات پرسیارەک ئاراستەی کێ دەکات؟.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەم فیلمە جیهانییەدا رۆڵێکی بچووکی هەبووە، ئەو پیاوەی کە پێشوازی هۆتێلەکە پیشانی کەیڤن دەدات دۆناڵد ترەمپ-ە، ترەمپ جگە لە ئەکتەری بە بۆچوونی بەشێک لە چاودێران بۆ گۆرانی گوتنیش دەنگی گونجاوە، هاوکار پڕۆدیوسەرێکی باشی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بووە، هاوکات خۆی پێشکەشکاری 7 وەرزی بەرنامەی The Celebrity Apprentice بووەو 83 ئەلقەی لێ پێشکەشکردووە.

لە 20-ی نۆڤەمبەری 1992 بەشی دووەمی فیلمی "بەتەنیا لە ماڵەوە" بڵاوکرایەوە، ئەو فیلمە بە زمانی ئینگلیزییەو ماوەکەی 120 خولەکە، لە ئەمەریکا بەرهەمهاتووەو بودجەی 20 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێدا خەرچکراوە، داهاتی نزیکەی 360 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی هەبووە.