ماجید موهەندیس بۆ رووداو: ئامادەم بە کوردی گۆرانی بڵێم

رووداو - دوبەی

ماجید موهەندیس، گۆرانیبێژی نێوداری عێراقی پەیامێک بۆ خەڵكی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت لە هەر شوێنێک داوام لێبکرێت بۆ پاڵپشتی ئاوارەکان ئامادەم.


ماجید موهەندیس لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باس لە چەند پرسێک دەکات و دەڵێت:" بەنیازم ئەلبوومێكی دیکەی گۆرانی لە چەند مانگی داهاتوو بڵاوبکەمەوە".

موهەندیس داوای تێکست و شیعرێکی کوردی دەکات بۆ ئەوەی بەزمانی کوردی گۆرانی بڵێت و دەڵێت:" ئامادەم ئەگەر تێکست هەبێت دانەیەک هەڵبژێرم و بە کوردی گۆرانی بڵێم".