خانمە ئەکتەرەکەی بەزمی بەزم لە ماڵەوە دەرکراوە؟
رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ لە چەند لاپەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە، گوایە سامڕاند دارا، خانمە ئەکتەرەکەی "بەزمی بەزم"، بەهۆی رۆڵبینینی لەم شانۆگەرییە تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووەو لە ماڵەوە دەرکراوە، بەڵام دەرهێنەری بەزمی بەزم هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
بارزان سەنجاوی، دەرهێنەری بەزمی بەزم، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەم هەواڵە دوورە لە راستی، سامڕاند هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ماڵەوە نییە، ئەو کەسێکی خێزاندارەو لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی دەژی".
گوتیشی "ئەم هەواڵانە چەند لاپەڕەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویدەکەنەوە، تەنیا بۆ ئەوەی لایک و کۆمێنتیان بۆ بێت، سامڕاند نەخۆشەو ئێستا بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە ئێرانە، لە دەرکەوتنەکانیشی لە بەزمی بەزم بەردەوام دەبێت".