نێرگز هەموو شتێك بۆ دایكی باس دەكات

رووداو - ئاژانسەكان

نێرگز فەخری، نمایشكار و ئەستێرەی سینەما لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد كە دایكی لە هەموو كارەكانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە بە كاری باش و خراپیەوە.

نێرگز گوتیشی "زۆر جار كە مادەی هۆشبەریشم خواردووە دواتر دایكم لێ ئاگادار كردووەتەوە، هەروەها پەیوەندییەكانی خۆیشم لەگەڵ هاوڕێكانم بۆ دایكم باسدەكەم، چونكە ناتوانم هیچ شتێكی لێ بشارمەوە".

نێرگز كە ساڵی 2011 بۆ یەكەمجار بەشداری فیلمێكی كردووە بەناوی رۆك و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، لە باوكێكی پاكستانی و دایكێكی چیكی لە ئەمریكا لەدایكبووە.