دڵنیا قەرەداخی ماڵئاوایی دەکات
رووداو - ھەولێر
هونەرمەند دڵنیا قەرەداخی دوای ئەوەی گەشتیکرد بۆ وڵاتی میسر، نوێترین کلیپی خۆی لەژێر ناوی ماڵئاوایی کۆتایی پێهێناوە و کە بە زمانی عەرەبی گوتراوە .
پێشتر دڵنیا قەرەداخی بە رووداوی راگەیاندبوو ": کە کار بۆ بەرھەمێکی گۆرانییەک دەکات و بە زمانی عەرەبی کلیپی بۆ دەکات و بڵاویدەکاتەوە".
گۆرانی "لەحزە و داع" بە زمانی عەرەبی کە تێکستەکەی لەلایەن شاعیری بەناوبانگی میسری عومەر میسری نووسراوە. سەڵاح شرنوبی ئاوازی بۆ داناوە، ھەروەھا مستەفا شەریفیش کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە. و لەداھاتوودا بەشێوەی کلیپ بڵاوی دەبێتەوە.
ژنە ھونەرمەندی کورد دڵنیا قەرەداخی ئێستا لە شاری قاھیرە لەگەڵ ھاوسەرە تازەکەی دەژیت کە پێشتر کۆنسوڵی میسر بوو لە شاری ھەولێر.