ئالین ستایلی خۆی دەگۆڕێ

رووداو- هەولێر

ئالین، كچە گۆرانیبێژی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كلیپێكە كە باس لە پەیوەندیی باشی كورد و ئەڵمانەكان دەكات.

ئالین دەیەوێت بە گۆرانییەك سوپاسی ئەو هاوكاری و پاڵپشتیەی ئەڵمانەكان بۆ كورد بكات لە شەڕی دژی داعش و دەڵێت "وەك سوپاسگوزارییەك بۆ هاوكارییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا گۆرانییەكم بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی بەناوی برایەتی ئامادە كردووە، لەم ماوەیە هەموو كارەكانی تەواو دەبێت و بڵاوی دەكەمەوە".

 ئالین جگە لەو كارەی، ئامادەكاری بۆ كلیپێكی دیكە دەكات كە بە زمانی كوردی و ئینگلیزییە و گوتی" لەم دوو كارەمدا ستایلی خۆم بە تەواوی گۆڕیوە و لە كارەكانی پێشووترم زۆر جیاوازە".