جیجی حەدید هاوخەمی بۆ قوربانییانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەردەبڕێت
رووداو دیجیتاڵ
جیجی حەدید، نمایشکاری جلوبەرگی ئەمریکی بە رەچەڵەک فەڵەستینی لەبارەی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، رایگەیاند، بیری لای هەموو ئەوانەیە کە لەو کارەساتە ناڕەوایە زەرەرمەند بوونە و زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هەموو رۆژێک ژیانی بێتاوانەکان بەهۆی ئەو ململانێیەوە لەناو دەچێت و زۆربەیان منداڵن و ئەو هیوا و خەونی بۆ فەڵەستینییەکان هەیە، بەڵام ئەمانە زیان گەیاندن بە جویەک لەخۆ ناگرێت.
روونیشیکردەوە، ترساندنی خەڵکی بێتاوان لەگەڵ بزووتنەوەی فەڵەستینی ئازاد یەکناگرێتەوە و سوودی نییە، بیرۆکەی روودانی ئەو حاڵەتە دۆخی گرژی و تۆڵەسەندنەوە لەلایەن هەردوو لاوە زیاتر دەکات، هیچ کەسێکی سڤیلی فەڵەستینی یا ئیسرائیل شایەنی ئەوە نییە ببێتە قوربانی خوێنڕشتن.
جیجی حەدید، گوتیشی، ئەو هاوخەمی خۆشەویستانیەتی؛ فەڵەستینی و جوەکان پێکەوە، خۆشەویستی و هێزی خۆی بۆیان دەنێرێت، هەر کەسێک بێت و لە هەر شوێنیک بێت. راشیگەیاند، زۆر هەستی ئاڵۆز، تایبەت و دروست هەن، بەڵام هەموو مرۆڤێک مافی مافە سەرەکییەکان، وەرگرتنی چارەسەری و ئاسایشی هەیە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی رەگەزنامە، ئایین، نەژاد و شوێنی لەدایکبوونیان.
جیجی حەدید لە 23ـی نیسانی 1995 لە ئەمریکا لەدایکبووە، وەک مۆدێل و کەسایەتی تەلەڤزیۆنیی ئەمریکی دەناسرێت، لە 2016 وەک مۆدێلی نێودەوڵەتیی ساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی مۆدەی بەریتانیاوە دەستنیشانکراوە.
لە 2017 وەک یەکێک لە مۆدێلەکان دیاریکرا کە زۆرترین مووچە هەیە و داهاتی لە ساڵێکدا گەیشتە 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.