یەكەم فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلم لە كه‌لار سازده‌كرێت
.
یەكەم فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلم لە كه‌لار سازده‌كرێت
رووداو -هه‌ڵۆ مه‌حه‌مه‌د
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم لە کەلار سازبکرێت و تێیدا چه‌ندین كورته فیلم له ئاستی نێوخۆیی و وڵاتانی جیهان، نمایش بکرێن.
ئه‌و فێستیڤاڵه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیانه‌وه رێكده‌خرێت، وه‌ك وه‌فایه‌كیش بۆ ده‌رهێنه‌ری كۆچكردوو (ته‌های كه‌ریمی) فیلمی (هه‌زارو یه‌ك سێ‌و) نمایشده‌كرێت و چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تیش ئامادە دەبن.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان، به (رووداو)ی راگه‌یاند" لە فێستیڤاڵەكەدا(54) كورته فیلم به‌شداردەبن، كە 24 یان ده‌چنه پێشبڕكێ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا بۆ نمایشكردنه".
گوتیشی:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره فێستیڤاڵه‌كه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له ئاستێكی زۆر باش‌دا ده‌بێت و تێیدا كورتە فیلمی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (توركیا، كۆریا، ئێران، سووریا، ئیسپانیا، عێراق، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا) له‌گه‌ڵ چه‌ند كورته فیلمێكی كوردی و چه‌ند وڵاتێكی دیکە به‌شدار ده‌بن.
فێستیڤاڵەكە ماوه‌ی چوار رۆژ له كه‌لار بەردەوام دەبێت، دواتر دوو رۆژ ده‌برێته سلێمانی و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی له‌نده‌ن به‌ناوی كه‌لار-ه‌وه فیلمه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه نمایش ده‌كرێن.