تارا رەسوڵ بۆ نەقیبێک گۆرانی دەڵێت

رووداو - ھەولێر  

گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ سروودێکی نیشتمانی بە شێوەی کلیپ لە چەند رۆژی داھاتوو بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت گۆرانییەکەم بۆ کچێکی نەقیبە.

لە لێدوانێکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) تارا رەسول گوتی: " کارەکانی بەرھەمی سروودی (شەھید نەقیب رەنگین) کۆتایی پێھاتووە کە بەرھەمێکە تایبەتە بە ژنانی کورد و ھەروەھا شەھیدی جوانەمەرگ رەنگینە کە لە ماوەی رابردوو بە دەستی تیرۆرستانی داعش شەھیدکرا".

تارا باس لە  ناوەڕۆکی بەرھەمەکەی دەکات و دەڵێ :" ئەم بەرھەمە سروودێکی نتیشنمانییە، لە تێکستی رەھبەر سەید ئیبراھیم و لە ئاوازی سامان ساڵح ئەلیاسە و لە لایەن دەرھێنەری تاراوگە ھەردی عومەر کاری کلیپی بۆ کراوە و بەرھەمی کەناڵی کوردساتە. لە شاری کەرکووکیش کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە".

تارا باس لەوەشدەکات کە یەکەم جارە وەک ھونەرمەندێکی کورد ئالەتێکی کلاسیکی سویدی بە ناوی نیکلھارپە بەکاردەهێنێت لە نێو بەرھەمەکانی.