عادل ئیمام نوێژی مردوو لەسەر نوور شەریف دەکات
رووداو - ئاژانسەکان
عادل ئیمام، ئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگی جیهانی، نوێژی مردووی لەسەر هونەرمەندی میسری نوور شەریف کرد و چەند وێنەیەکیشی لەکاتی نوێژکردنەکەدا بڵاوبووەوە.
لە کاتی بە خاکسپاردنی ئەکتەری کۆچکردوو نوور شەریف، عادل ئیمام و چەندین ئەکتەری دیکە لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەی ئامادەبوون و بەیەکەوەش نوێژیان لەسەر تەرمی نوور شەریف کرد.
ئەمە بۆ یەکەمجارە وێنەی عادل ئیمام لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی مردوودا بڵاودەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11-8-2015، نوور شەریف، ئەکتەری نێوداری میسری، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و دوێنی ئێوارە 12-ی ئاب ئامادەبوونی زیاتر لە 2 ھەزار کەس تەرمەکەی لە وڵاتی میسر نێژرا.