ئالین بە سۆرانی گۆرانی دەڵێت

رووداو - ھەولێر 

کلیپێک بە ناوی "ئەوین" بە دەنگی خانمە گۆرانیبێژ ئالین بڵاوکرایەوە، کە ھەڵکەوت زاھیر ئاوازی بۆ داناوە و یەکەمجاریشە بە سۆرانی گۆرانییەک بەرھەم دەهێنێت.

ئالین، گۆرانیبێژێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دادەنیشێت، گۆرانی ئەوینیش دەبێـە یەکەم بەرھەمی کە بە شێوەزاری سۆرانی گوتبێتی .